گوڵستان سەعید: هەڵەی هاوپەیمانیکردن لەگەڵ یەکێتی دووبارە ناکەینەوە



سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت یەکێك لە هەڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردی و نیازیان نییە لەگەڵ هیچ حزبێکی دەسەڵاتدا دووبارەی بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لە دۆخی سیاسی حزبەکە و ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کرد.

ڕایگەیاند، پێویستە گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ کۆی هەڵوێست و بڕیارەکانی ڕابردووی بکات، چونکە کۆمەڵێك بڕیاری هەڵە دراون و دانیشمان بە هەڵەکانماندا ناوە.

گوڵستان سەعید وتیشی: “یەکێك لە هەڵەکان ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ یەکێتی کردمان” بۆیە جەختیکردەوە لەوەی بەنیازنین لەگەڵ هیچ حزبێکی دەسەڵاتدا بچنە هاوپەیمانییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕان لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و ئاشتەواییەکی فراواندایە لەگەڵ ئەو ئەندام و لایەنگرانەی لە حزبەکە نیگەران بوون.

جەژن نزیک بووەوە، مریشک گرانبوو
پێشت جەژن نزیک بووەوە، مریشک گرانبوو
تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت
دواتر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت
ەیوەندیدار