وەزیری ناوخۆ: خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بکات



وەزیری ناوخۆ رەتیدەکاتەوە لە هەرێمی کوردستاندا زیندانی سیاسی هەبێت و دەشڵێت، خەڵکی هەرێم مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بکات و رەخنەش لە هەموو شتێك دەگرن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە بەسەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لە میانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ پەیمانگەی ئەمریکا بۆ ئاشتی رایگەیاند، لە رووی سیاسییەوە بێت یان کۆمەڵایەتی و ئابووری، خەڵكی هەرێمی کوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بکات و رەخنەش لە هەموو شتێك دەگرن.

وتیشی: “خۆمان تەرخان کردووە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی”.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، خۆشحاڵم و جێی شانازییە کە لە هەرێمی کوردستاندا یەک کەس لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی لە زینداندا نییە.

 

پاسدارێکی ئێران لە مەریوان کوژرا
پێشت پاسدارێکی ئێران لە مەریوان کوژرا
١٤ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەیی ماوەبەسەرچووەوە گیانیان لەدەستدا
دواتر ١٤ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەیی ماوەبەسەرچووەوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار