یەکێتیی ئەورووپا: “تا چارەسەر نەکردنی کێشەکان سیاسەتمان بەرامبەر سووریا ناگۆڕێت”



نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی تا چارەسەری سیاسیی بۆ دۆخی سووریا نەبینرێتەوە سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر حکوومەتی دیمەشق گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەهای یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاری سوورییەکان دەکەن.

 

لە میانی حەوتەمین کۆنفرانسی برۆکسلدا کە لەبارەی داهاتووی سووریاوە لە تەلاری کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت، جۆزێپ بۆرێڵ رایگەیاند؛ بە بەهای یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاری سوورییەکان دەکەن لە ناوخۆی سووریا و پەنابەرانی سووری لەو وڵاتانەی پەنایان بۆ بردوون و وتی: “یەکێتیی ئەورووپا بۆ ساڵی ٢٠٢٤یش بە بەهای ٥٦٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاری سوورییەکان دەکات”.

 

بۆرێڵ وێڕای جەختکردنەوە لەوەی تاکو چارەسەری سیاسیی بۆ دۆخی سووریا نەبینرێتەوە سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر حکوومەتی دیمەشق گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

 

وتیشی: “هێشتا هەلومەرج لەبار نییە بۆ ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتی خۆی بەرامبەر حکوومەتی دیمەشق بگۆڕێت و وڵاتانی ئەندام لەوەدا هاوڕان، لەم ماوەیەی دواییدا سزاکانی سەر رژێمی سووریا بە کردەیی چڕ کراونەتەوە و ئەمەش بەردەوام دەبێت، تاکو دڵنیایی کردەیی نەدرێت لە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە، ئاسایش پارێزراو و شکۆدارانە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا سیاسەتی ئێمە گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

 

ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی Arrow 3 لە ئیسرائیل دەکڕێت
پێشت ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی Arrow 3 لە ئیسرائیل دەکڕێت
قەتەر بە بڕی ٥ ملیار دۆلار لە عێراق وەبەرهێنان دەکات
دواتر قەتەر بە بڕی ٥ ملیار دۆلار لە عێراق وەبەرهێنان دەکات
ەیوەندیدار