ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی Arrow 3 لە ئیسرائیل دەکڕێت



وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایکرد؛ ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی “Arrow 3″یان لێدەکڕێت.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و لیژنەی بەرگریی و بوودجە لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەو وڵاتە، بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازییان لە پەسەندکردنی بڕیاری دەستکردن بە هەنگاوە پێویستەکانی تایبەت بە کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی “Arrow 3″ی دروستکراوی ئەمریکا-ئیسرائیل، کردووە.

 

باس لەوەشکراوە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینەکە لەگەڵ هاوتا ئەڵمانەکانیان لە پەیوەندی بەردەوامدان.

 

دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی سیستمەکە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل واژوو لەسەر گرێبەستی فرۆشتنەکە دەکەن.

 

سیستمی بەرگریی ئاسمانی “Arrow 3” بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، ئاژانسی بەرگریی مووشەکی ئەڵمانیا و ئه‌نیستیتیوتی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بەرهەمەێندراوە و “یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستمە بەرگرییەکانی جیهان” کە رێگری لە مووشەکی بالیستی دەکات.

 

بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەڵمانیا بۆ دابینکردنی سیستمەکانی بەرگریی لە مانگەکانی ئەیلوولی ۲۰۲۲ و نیسانی ۲۰۲۳ پێکەوە کۆبووبوونەوە.

 

“دەستێکی ئەمین و پلان هەبێت، بووژانەوەیەکی باش ڕوودەدات”
پێشت “دەستێکی ئەمین و پلان هەبێت، بووژانەوەیەکی باش ڕوودەدات”
یەکێتیی ئەورووپا: “تا چارەسەر نەکردنی کێشەکان سیاسەتمان بەرامبەر سووریا ناگۆڕێت”
دواتر یەکێتیی ئەورووپا: “تا چارەسەر نەکردنی کێشەکان سیاسەتمان بەرامبەر سووریا ناگۆڕێت”
ەیوەندیدار