وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت



دوابەدوای گەشتی 400 ملیارەكەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕیارە وەزارەتی دارایی تا ڕۆژی شەممە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٥ ، بڕی 400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٦/١٨ بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، وەزارەتی دارایی تا ڕۆژی شەممە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنێت و بڕیارە تاوەكو جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بكرێت.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

نرخی زێڕ دادەبەزێت
پێشت نرخی زێڕ دادەبەزێت
قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت
دواتر قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت
ەیوەندیدار