قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت



وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت: “لە ماوەی قەدەغەی ڕاوەماسی تەنیا لە سلێمانی 57 کەس دەستگیرکراون و ڕووبەرووی یاسا کراونەتەوە.”

 

ساڵانە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، ڕاوکردنی ماسی قەدەغە دەکرێت، چونکە لەو ماوەیەدا ماسی گەرا دادەنێت و کاتی زاوزێیانە.

 

یەکێک لە گرفتەکانی دەستەی ژینگە، بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان نەبوونی دادگەی تایبەتمەندە. فوئاد زراری دەڵێت: “ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن لە سزادانی هەندێکیان ناڕازین. داوامان کردووە رێکارە یاساییەکان تووندبکرێن بەڵام لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ناکرێت، بە نموونە نەبوونی دادگایەکی ژینگەیی کە گەورەترین گرفتی ئێمەیە، لەوانەیە لەهەر دادگەیەک سزاکان بەشێوەیەک جێبەجێبکرێن.”

 

بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی کوردستان 6 بۆ 7 هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت
باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركران
دواتر باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركران
ەیوەندیدار