٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسی دەستگیرکراون



پۆلیسی دارستان لەماوەی قەدەغەی ڕاوەماسیدا ٥٧ کەسی دەستگیرکردووە، دەستیگرتووە بەسەر ٥٥٧ تۆڕی ماسیدا.

لە ٥ی ئاداری هەموو ساڵێک بەهۆی کاتی گەرادانانی ماسییەوە، ڕاوکردنی ماسی تا ١٥ی حوزەیران قەدەغەدەکرێت، لە سبەینێوە ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسیدا ٥٧ کەسیان دەستگیرکردووە، ٥٥٦ تۆڕ، ٧٥ قولاپ، موەلیدەیەک، ١٨ ماتۆڕسکیل، چوار تیئێنتی و پێنج ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە هەموو کاتێکدا ڕاوکردن بە تەزووی کارەبا و تیئێن تی قەدەغەیە.

عێراق؛ شەش چەکداری داعش دەستگیرکران
پێشت عێراق؛ شەش چەکداری داعش دەستگیرکران
عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا کۆدەبێتەوە
دواتر عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار