عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا کۆدەبێتەوە



بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانەوە، بڕیارە چوار ڕۆژی دیکە کۆببنەوە.

ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، عێراق و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە ١٩ی ئەم مانگە لە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان لە تورکیاوە.

باسم محەمەد عەبادی، جێگری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، عێراق هەوڵەدەدات بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردن بکرێتەوە، بەڵام تورکیا گفتوگۆکانی دواخستووە.

جێگری وەزیری نەوت عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەزارەت ئامادەیە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی ٥٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

بە فرۆشتنی هەرێمی کوردستان، کۆی هەناردەی عێراق دەبێتە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگای بەندەری بەسڕەوە، ئەمەش بە پابەندبوونی عێراق بە ئۆپیک پڵەس لەپێناو هاوسەنگی نرخی نەوت لە ئاستی جیهان.

ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکوومەتی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆمارکردبوو، بڕیاریدا ھەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا ناتوانێت نەوت ڕەوانەبکات و دوای بڕیارەکەش ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

ھەرچەندە دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر میکانیزمێکی نوێی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

 

٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسی دەستگیرکراون
پێشت ٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسی دەستگیرکراون
ئێران، رێگری بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە زانایەکی ئایینی سوننە مەزهەب دەکات
دواتر ئێران، رێگری بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە زانایەکی ئایینی سوننە مەزهەب دەکات
ەیوەندیدار