عێراق؛ شەش چەکداری داعش دەستگیرکران



 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی شەشی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و ئەنبار، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگری، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و ئەنبار ئەنجامداوە.

 

راشیگەیاندووە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەڕێوە دەچن
پێشت گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەڕێوە دەچن
٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسی دەستگیرکراون
دواتر ٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسی دەستگیرکراون
ەیوەندیدار