واشنتۆن ٥٠ ڕێکخراوی خستە لیستی ڕەشەوە



وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا سنووردارکردنی هەناردەی بەسەر ٥٠ دامەزراوە و ڕێکخراوی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا سەپاند.

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ ئەو سنووردارکردنانە بریتین لە بەریتانیا، کینیا، چین، لاوس، مالیزیا، ئیمارات، پاکستان، سەنگافورە، تایلەند و کۆماری ئەفریقای باشوور.

 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکادا هاتووە لیستی ڕەشی دەستەی کارگێڕی پیشەسازی و سەلامەتی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بریتییە لە “٣١ دامەزراوە لە چین، یەک دامەزراوە لە کینیا، لاوس، مالیزیا، سەنگافورە و تایلەند، ٤ دامەزراوە لە پاکستان، ٣ لەئەفریقای باشوور، 5 لە ئیمارات، و دوو دامەزراوە لە بەریتانیا”.

 

ئیدارەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەموو ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوانەی لە لیستە ڕەشەکەیدان، بەشدارن لە “چالاکییەک کە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەن”.

 

لە ئەنجامی ئەو سنووردارکردنانەی کە سەپێنراون، دابینکەران ناتوانن کاڵای ئەمریکی بنێرن بۆ ئەو لایەنە یاساییانەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکاوە سزا دراون بەبێ ئەوەی سەرەتا مۆڵەتی تایبەت بەدەستبهێنن.

پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراقدا بە رێژەی ١٢،٦٧ جێگیرکرا
پێشت پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراقدا بە رێژەی ١٢،٦٧ جێگیرکرا
لە کەرکووک ڕێکارەکان دژ بە تای خوێنبەربوون چڕکراونەتەوە
دواتر لە کەرکووک ڕێکارەکان دژ بە تای خوێنبەربوون چڕکراونەتەوە
ەیوەندیدار