لە کەرکووک ڕێکارەکان دژ بە تای خوێنبەربوون چڕکراونەتەوە



دوای گیانلەدەستدانی کەسێک بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک چاودێرییەکان لە شارەکەدا چڕکراونەتەوە.

 

بەڕێوەبەری کاروباری ڤێرتێنەری کەرکووک، مەنسور بەیاتڵی راگەیاند: “دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ بۆ یەکەمجار حاڵەتی “تای خوێنبەربوون” لە شارەکە تۆمار کرایەوە”.

 

بەیاتڵی سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە رێوشوێنی تەندروستیی زیاتریان گرتووەتەبەر و وتی: “بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چاودێرییەکانی کوشتارگە و گۆشتفرۆشەکانیان زیاتر کردوون، ئەو لیژنەیەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ڤێرتێنەری کەرکووکەوە پێکهێندراوە ئەم کارە ئەنجام دەدەن”.

 

لە ١٠ی حوزەیران دوای ئەوەی دەرکەوت سێ کەس لە کەرکووک تووشی تای خوێنبەربوون بوون، رەوانەی نەخۆشخانە کران.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکووک، زیاد جبووری رایگەیاند یەکێک لەو سێ تووشبووە گیانی لەدەستداوە.

 

تای خوێنبەربوون کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە عێراق تۆمار کرابوو، بەتایبەت لەو ناوچانە تۆمار دەکرێت کە لە هەلومەرجی نەگونجاودا ئاژەڵەکان بەخێو دەکرێن.

واشنتۆن ٥٠ ڕێکخراوی خستە لیستی ڕەشەوە
پێشت واشنتۆن ٥٠ ڕێکخراوی خستە لیستی ڕەشەوە
تێچووی چەکی ئەتۆمی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەر خولەکێک، ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە
دواتر تێچووی چەکی ئەتۆمی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەر خولەکێک، ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە
ەیوەندیدار