شەپۆلێكی باران و ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەگەری باران و هەورەبروسكە و چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ جێگیربوونی پلەکانی گەرما و خۆڵبارینی ناوخۆیی مام ناوەند لە بەشێکی ناوچەکانی باکوری هەرێمی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و ئێران.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی ١٣-٦-٢٠٢٣ لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوا نیوەڕۆوە بەهۆی کاریگەری شێی دەریایی ناوەڕاست ئەگەری باران و هەورەبروسک هەیە لە بەشێکی پارێزگاکانی باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنورن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەریان لەسەر هەرێم دەبێت .

ڕاشیگەیاند، کاریگەریەکەشیان سنوری بەشێک لە ناوچە سنوورییەکان دەگرێتەوە و بە دیاری کراویش سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و ناوچەکانی بادینان و باکوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

وتیشی، “ئەمەش وادەکات خێرایی با و ئاراستەکەی گۆڕانیان بەسەردا بێت و پلەکانی گەرماش تارادەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئەم بارودۆخەش بەردەوام دەبێت تا درەنگانی شەو و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە”.

ئاشكراشی كرد، وردە وردە هاوینێکی وەرزی ئاسایی دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت .

لە دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێت تانە لە بودجە بۆ پاشەكەوت بدرێت
پێشت لە دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێت تانە لە بودجە بۆ پاشەكەوت بدرێت
ڕۆژی جیهانی “فەلافل”ە
دواتر ڕۆژی جیهانی “فەلافل”ە
ەیوەندیدار