لە دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێت تانە لە بودجە بۆ پاشەكەوت بدرێت



دوابەدوای لابردنی ماددەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق، هەندێك فراكسیۆنی كوردی هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا دەكەن لە دادگای فیدڕاڵی و پسپۆڕێكی یاسایی ڕایدەگەیەنێت، دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات بۆچی دەقێک پەسەند نەکراوە.

د. ئیمساعیل نامیق، پسپۆڕی یاسا و مامۆستای زانكۆ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادگای باڵای فیدراڵی کارەکەی بریتیە لەبڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ھەیە، نەک ئەوەی کە ئەبوو ھەبێت! واتە ئەگەر یاسایەک یان دەقێک ھەبوو، تانەی لێدرا، ئەم دادگایە ئەتوانێت بڕیار بدات لەسەر ئەوەی کە دەستوورییە و بمێنێتەوە، یان نا دەستوورییە و لاببرێت.

وتیشی، “ئەم دادگایە ناتوانێت دەق زیاد بکات، یان ناتوانێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات بۆچی دەقێک پەسەند نەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی داوا تۆمار بکەن، بەتەواویی لەدەسەڵات و صەڵاحیەتەکانی دادگاکە تێبگەن و دوای ھەڵا مەکەون! با داواکەتان ھەر لەپێنووسی دادگا ڕەد نەکرێتەوە!

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فراكسیۆنی یە‌كگرتوو لە‌ پەرلەمانی عێراق ڕایگە‌یاندووە، بە خاڵی پەیڕەوی نایاسایی بوونی لادانـی بڕگەی پاشەكەوت لە دادگای فیدڕاڵـی سكاڵا دژی لابردنی تۆمار دەكەین.

كازم فاروق نهێنییەكان و بەڵگەكان بڵاودەكاتەوە
پێشت كازم فاروق نهێنییەكان و بەڵگەكان بڵاودەكاتەوە
شەپۆلێكی باران و ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی باران و ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار