عێراق دەیەوێت کەمپی ئەلهۆڵ دابخات



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت کۆتایی بە پرسی هاوڵاتیانی عێراق لە کامپی ئەلهۆڵ بهێنن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن داوا لە هەمو ئەو وڵاتانە بکات کە هاوڵاتیەکانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ بە زوترینکات بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانیان و ئەم کەمپە دابخەن، کە بوەتە شوێنێکی مەترسیدار.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک سەبارەت بە تاوتوێکردنی بۆچونی حکومەتی عێراق سەبارەت بە کەمپی هۆل لە سوریا بەڕێوەچوە کە تیایدا وەزارەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەرایەتییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان لە عێراق بەشدار بوون،

لەکۆنگرەکەدا حکومەتی عێراق وتی”دەمانەوێت کۆتایی بە پرسی هاوڵاتیانی عێراق لە کامپی ئەلهۆڵ بهێنین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین داوا لە هەمو ئەو وڵاتانە بکات کە هاوڵاتیەکانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ بە زوترینکات بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانیان و ئەم کەمپە دابخەن، کە بوەتە شوێنێکی مەترسیدار”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق دەستپێشخەری کردوە بۆ دابەشکردنی ئەرکەکان و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی بۆ کۆمەڵێک دامەزراوەی حکومی لە عێراق بۆ بەردەوامبون لە پڕۆسەی گواستنەوە و یەکخستنەوەی سەرجەم ئەو خێزانە عێراقیانەی لە کامپی ئەلهۆڵ سوریاوە دێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد، “حکومەتی عێراق توانی 10 کاروانی خۆراک بۆ ئەو خێزانە عێراقییانە دابینبکات کە لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریاوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات، کە ژمارەیان هەزار و 393 خێزانە و پێکهاتون لە پێنج هەزار و 569 کەس”.

سەحاف جەختیشیکردەوە لە گرنگی پشتگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەزگا حکومییەکان، لەوانەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەرنامەکانی چاکسازی و تەندروستی و دەرونی و ڕاهێنانی پیشەیی لەناو سەنتەری چاکسازی و خزمەتگوزارییە دەرونی و کۆمەڵایەتییەکان لە کەمپی “جەدعە 1” کە لەژێر بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتی وەزارەتی کۆچبەراندایە.

پرۆژەیەکی گرنگ لەڕانیە تەواودەکرێت
پێشت پرۆژەیەکی گرنگ لەڕانیە تەواودەکرێت
مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر گواستنەوەی میلاك بۆ سەر بەغدا ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایان هەڵوێستیان لەسەر گواستنەوەی میلاك بۆ سەر بەغدا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار