پرۆژەیەکی گرنگ لەڕانیە تەواودەکرێت



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە لە قۆناغی کۆتایدایە و لەمانگی 10 ئەمساڵەوە بەتەواوەتی دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاوڵاتیانەوە.

 

پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، دەبێتە درێژترین پردی ناوچەکە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە، سەبارەت بە کارکردن و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت: “ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، لە مانگی ١٠ـی ئەمساڵ، پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییانەوە”.

 

لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەشەوە، هیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پرۆژەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “پرۆژەکە، یەکێکە لە پرۆژە بەردەوام و ستراتیژییەکانی حکومەت لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەویش یەکەمجارە پرۆژەیەکی لەم شێوەیە لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت”.

 

تاوەکوو ئێستا ٦٧٪ـی پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە تەواو بووە و کارکردنیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا، بەردەوامە.

 

هیمداد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، لەبارەی پێکهاتەی پردەکەوە گوتی: “درێژیی پردەکە ٤٠٨ مەترە و بەرزییەکەشی ٢١ مەترە. لە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێک هاتووە، پانیی هەر ئاراستەیەک ٥ مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی پایەڵەکانی پردەکە ١٢ مەتر لەژێر زەوییەوەن”.

گوژمەی دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە، ١٢ ملیار و ٤١٦ ملیۆن دینارە و پێشتر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەکەی دانراوە.

بانکی ناوەندی مۆڵەتی کۆمپانیایەکی هەڵوەشاندەوە
پێشت بانکی ناوەندی مۆڵەتی کۆمپانیایەکی هەڵوەشاندەوە
عێراق دەیەوێت کەمپی ئەلهۆڵ دابخات
دواتر عێراق دەیەوێت کەمپی ئەلهۆڵ دابخات
ەیوەندیدار