سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە



سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە قاھیرە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای میسر ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی بەسەردانێک، گەیشتووەتە قاھیرە.

 

دوێنێ یەکشەممە، وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو کە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات.

 

راشیگەیاندبوو؛ ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر، تاوتوێکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە.

 

لەئێستادا، عێراق و میسر ھەوڵدەدەن بە ھاوبەشی کاری لەسەر ژمارەیەک پرسی بکەن، بە تایبەتی زیادکردنی قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات.

ڕێواز فایەق: تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان، خۆمان و دامەزراوەکانمان کردووە
پێشت ڕێواز فایەق: تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان، خۆمان و دامەزراوەکانمان کردووە
زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
دواتر زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
ەیوەندیدار