زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە



زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە، زۆرینی لە پارێزگای سلێمانییە.

لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵان، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لیژنەکانیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکات کە منداڵان کاری لێدەکەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەشێکی ئەو منداڵانە ڕووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، بەکاردەهێنرێت، توندوتیژی سێکسی بەرامبەر ئەنجامدراوە، منداڵ ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

ناسک ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ هۆشیاریان بڵاوکردووەتەوە، لە خەمی هەموو منداڵانی ئیشکەرن، ئێستا منداڵانی خانەخوێ کە کاربکەن کەمبووەتەوە، زۆرینەی ئەوانەی کاردەکەن منداڵانی پەنابەر و ئاوارەن.

بەپێی ئامارەکان، سلێمانی هەزار و ١٠، هەڵەبجە ١٢٤ منداڵ، گەرمیان ٢١١، ڕاپەڕین ١٢١، لە شاری هەولێر ٥٠٩ منداڵ و لە شاری دهۆک ٥٢٢ منداڵ پاڵپشتیان لێکراوە.

کۆی گشتی ئەو ئامارانە دەریدەخات زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە.


سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە
پێشت سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە
سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
دواتر سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
ەیوەندیدار