ڕێواز فایەق: تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان، خۆمان و دامەزراوەکانمان کردووە



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەربارەی پەسەند كردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق پەیامێكی بلاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغدا و کەس تێیدا سەرکەوتو نەبوو، دەشڵێت: ” لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەئەشکاند”.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە،بودجەی گشتی عێراق پەسەندکرا، پیرۆزبێت لەو وڵاتەی، کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بەپێی دەستور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاڕاستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت، سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش هێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی ئەڕوانێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە هەرێمەکەی ئێمەش دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتایی پێهات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان مەحرومکران”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغدا و کەس تێیدا سەرکەوتو نەبوو، دەبو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە و کوڕ و کچەکانی خۆتان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەئەشکاند”.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: “هیچ مەكەن تەنها سەیری پڕۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بكەن، تێدەگەن چیمان بە قەوارەكەمان و بە هاووڵاتیانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەكانمان كردووە”.

گروپێکی ئەندەنووسی، داوای بڕینی ئینتەرنێت دەکەن لە ناوچەکەیاندا
پێشت گروپێکی ئەندەنووسی، داوای بڕینی ئینتەرنێت دەکەن لە ناوچەکەیاندا
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە
دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاھیرە
ەیوەندیدار