وەزیری ناوخۆی عێراق گەشتە سلێمانی



 

عەبد ئەمیر ئەلشمەری بەیاوەری وەفدێک گەشتە پارێزگای سلێمانی و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا،

 

بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری ناوخۆی عێراق عەبد ئەمیر ئەلشمەری ، گەشتە پارێزگای سلێمانی و لەلایەن دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکیدا بۆ “سۆمەریە نیوز” ئەوەی ئاشکرا کرد ، کەهەواڵی گەشتنی وەزیری ناوخۆ بۆ پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی ئەو سەردانە ئاساییانەیدایە کە دەیکات بۆ بەسەر کردنەوەی هێزە عێراقییەکان بەتایبەت لیوای سێی پاسەوانی سنور و لیوای بیست و یەکی پاسەوانی  سنوور.

 

 

زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون
پێشت زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون
ماددەکانی ١٣ و ١٤ گۆڕانکارییان تێدا کرا
دواتر ماددەکانی ١٣ و ١٤ گۆڕانکارییان تێدا کرا
ەیوەندیدار