گەراجەکانی چاڤیلاند بەهۆی گرانی دادەخرێن



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی زیاد وەرگرتن و بەکرێدانی شەقامی گشتی هەر سێ پارکی ئۆتۆمبێلەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چافیلاندی داخست.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان، گرانکردنی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ سەرو دوو هەزار دینار و بەکرێدانی شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکە، بڕیاریانداوە بە داخستنی سەرجەم گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی چاڤیلاند.

یەکێکی دیکە لە سەرپێجییەکان، کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆری قائیمقایەتە لای چاڤیلاند، کە ساڵانی پێشوو بەهۆی پابەندنەبوونی مەرجەکان غەرامەی بۆ کراوە.

ڕائیدی دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ ڕایگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ پارکی وەستانی ئوتومبێلەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخرێت و روبەڕوی رێکارە یاساییەکانیش دەکرێنەوە.

کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکاتەوە
پێشت کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار