کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکاتەوە


وەزارەتی کارەبا زیادکردنەوەی کارەبای ڕاگەیاند،کە بەهۆی پڕۆسەی چاکسازی کۆمپانیای داناگاز پێدانی کارەبا کەمی کردبوو.

کۆمپانیای داناگاز لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی ڕابردوو پڕۆسەی چاکسازی کۆمپانیاکەی دەستپێکرد، تا ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی چاکسازییەکانی کۆمپانیاکە، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار مێگاوات کەمی کردبوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی داناگاز ڕۆژانە ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابیندەکات.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان ڕاگرتووە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە کورسی پارالێڵ زیادبکات
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پلانیدایە کورسی پارالێڵ زیادبکات
گەراجەکانی چاڤیلاند بەهۆی گرانی دادەخرێن
دواتر گەراجەکانی چاڤیلاند بەهۆی گرانی دادەخرێن
پەیوەندیدار