پارەی كارەبای مۆلیدە لە شارەكانی هەرێم ئاشكراكرا



لیژنەی باڵای ئابووری لە قائیمقامیەتەكانی شارەكانی هەرێم نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری دەكەن، كە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو زۆر كەم بۆتەوە.

مانگانە دوای وەرگرتنی پێوەری كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، لیژنەی باڵا لە قائیمقامیەتی سلێمانی، كە نوێنەری چەند فەرمانگەیەكی وەك كارەبا و ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی تێدایە بڕیار لە پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دەدرێت لەسەر بنەمای كاتژمێری كاركردن و نرخی گاز لە بازاڕدا.

بەپێی هەواڵێك، كە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئایار (5)دا لە سلێمانی نزیكەی 30 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دراوە و بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان هەزار بۆ دوو هەزار دینار دەبێت و ڕەنگە وەرنەگیرێت و بخرێتە سەر مانگی داهاتوو.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی بە تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانییەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

قارەمان مەولوود، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، مانگی رابردوو مۆلیدە ئەهلییەکان نزیکەی 100 کاتژمێر کاریان کردووە، نزخی ئەمپێرێک لە نێو شاری هەولێر لە نێوان 4750 بۆ 6750 هەزار دینار دیاریکراوە.

لای خۆشیەوە، هەکار هروری، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی دهۆک ئاشكرای كردووە، لە دهۆک نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو  لە نێوان 3250 بۆ 5000 دینار دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی ڕابردوو بەهۆی كەمی كاركردنی مۆلیدەكان و زیادبوونی كارەبای نیشتمانی، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە كەم بووەوە و ئەمە مانگەش بەهەمان شێوە بەهۆی زیاتر دابەزینی نرخی گاز و كەمی كارەبای مۆلیدە ئەگەری ئەوە هەیە نرخی مۆلیدە زۆر كەم بێت، كە بڕیارە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكرێتەوە
پێت پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكرێتەوە
كەشوهەوای جیهان گۆڕا و پێشبینی بۆ بارانی پاییز و زستان ڕاگەیەنرا
دوات كەشوهەوای جیهان گۆڕا و پێشبینی بۆ بارانی پاییز و زستان ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار