پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكرێتەوە



وەزارەتی كارەبای حكومەتنی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی چاكسازی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی گاز كەم دەكات و بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەوهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە و دەشڵێت: “وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دۆخی كارەبا لە ئێستا و مانگی ڕابردوودا بەجۆرێك بووە، كە ژێرخانی بەرهەمهێنان 7 هەزار مێگاواتە، بەڵام 4 هەزار و 200 مێگاوات بەرهەم هاتووە و تێكڕا لەنێوان 19 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دراوە.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی هاوبەشانی كارەبا 1 ملیۆن و 850 هەزار هاوبەشە و تا ئێستا 1 ملیۆن و 500 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە و ئەوانەی كارەبایان بووە بە پریپەید 32 هەزار و 800 هاوبەشن.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، پێوەری زیرەك بە فیڕۆدانی کارەبای بە رێژەی (10%) کەم کردۆتەوە.

پارێزگارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ئێران كۆبوونەوە
پێشت پارێزگارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و ئێران كۆبوونەوە
پارەی كارەبای مۆلیدە لە شارەكانی هەرێم ئاشكراكرا
دواتر پارەی كارەبای مۆلیدە لە شارەكانی هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەندیدار