پارتی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: “ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسكردنی هەنگاوەكان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەكە، بەڵكو داوا لە هەموو لایەنەكان و هاووڵاتیانی كوردستانیش دەكەین هەریەكە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوكار و ڕێخۆشكەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد”.

دەقی روونكردنەوەكە:

لای هەموولایەك ئاشكرایە كە پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتی یاسایی و كۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا، هەموو هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە كۆبوونەوە و سەردانی لایەنەكانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێكردن بۆ ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریكراو.

ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسكردنی هەنگاوەكان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەكە، بەڵكو داوا لە هەموو لایەنەكان و هاووڵاتیانی كوردستانیش دەكەین هەریەكە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوكار و ڕێخۆشكەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، هەروەها داوا لە حكومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە، دووپاتی دەكەینەوە ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە. بەهیوای سەركەوتن.

مەحمود محەممەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

30ـی 5ـی 2023

سێ‌ بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانیان هەژاند
پێشت سێ‌ بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانیان هەژاند
محەمەد حاجی مەحمود: چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا جیابوونەوە و سەربەخۆییە
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا جیابوونەوە و سەربەخۆییە
ەیوەندیدار