دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان



دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە (هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی) و جەختیشی كردەوە، كە بەپێی دەستوور تەمەنی پەرلەمان 4 ساڵە و نابێت زیاتر بێت.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دەقی بڕیارەكەیدا باسی لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردن كرد لە ساڵی 1992ەوە و بە “سەركەوتووانە” وەسفی كرد بۆ بەدیهێنانی دیموكراتی و پێكهێنانی دامەزراوەكان بەتایبەت دوای كشانەوەی دامەزراوەكانی عێراق و هەروەها پێكهێنانی بەرەی كوردستانی.

جەختیشی كردەوە، هەر كارێك پێچەوانەی دەستوور بكرێت هەڵوەشاوە دەبێت بەپێی ماددەی 13 و نابێت هیچ بڕیار و یاسایەك هەبێت پێچەوانەی دەستوور و بۆ ئەوەش “یاسای بەردەوامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان”، كە لە ساڵی 2022 دەرچووە “نایاساییە” و پێچەوانەی دەستوورە.

ئاشكراشی كرد، ماوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هاتووە لە كۆتایی خوولەكەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ماوەی خوولەكەی 3 ساڵ دەبێت لە یەكەم دانیشتنەوە و دواتر هەموار كراوە و كراوە بە 4 ساڵ و هەروەها بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بە 4 ساڵ دیاری كراوە.

ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردن دەربڕینی دیموكراسیانەی هاووڵاتیانە بۆ دیاری كردنی نوێنەرەكانیان و نابێت پێچەوانەی هەڵسوكەوت بكرێت.

خەڵك؛ دەقی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ دەقی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە
كارگەیەكی شیرەمەنی لە مێرگەسۆر كرایەوە
دواتر كارگەیەكی شیرەمەنی لە مێرگەسۆر كرایەوە
ەیوەندیدار