شەڕ لەنێوان ئێران و تاڵیبان ڕوویدا و كوژراوی لێكەوتەوە



ئەمڕۆ شەممه ، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران له پارێزگای سنووریی سیستان و به لوچستان ڕوودانی تێکهەڵچوونیان لەگەڵ هێزەکانی تاڵیبان ڕاگەیاند، که له ئەنجامدا ژمارەیەک چەکدار كوژران و وەك ئێران دەڵێت: “ئەو چەكدارانە ویستویانە هێرش بكەنە سەر خاكی ئێران”.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم) لە زاری پاسەوانانی سنووری ئێرانەوە بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری ئێران لەسەر سنوورەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران و پارێزگای نەمرۆزی ئەفغانستان ڕوویداوە.

پاسەوانانی سنووری ئێران ڕاشیگەیاندووە، “ئەو تێکهەڵچوونە بەهۆی هەوڵی چەکدارانی نەناسراو بۆ چوونە ناو خاکی ئێران ڕوویداوە و ئاڵوگۆڕی تەقەی نێوان هەردوو لایەن بۆتە هۆی زیانێکی زۆر لەنێو چەکدارەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێکهەڵچوونەکان كۆتایی هاتووە” دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە کابوڵ پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی تاڵیبان كردووە.

شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
ژمارەیەك خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی ژەهراوی بوون
دواتر ژمارەیەك خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی ژەهراوی بوون
ەیوەندیدار