شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی وتەی شارەزایانی كەشناسی، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی نوێی باران و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەنەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣٠ی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “بەھۆی بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوای گەرم و شێدار لەدەریای سوور و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست دووبارە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگ کەشوھەوای ناوچەکە ناجێگیر ئەبێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، سەرەتا سنووری باکووری سعودیە و ئوردن و باشووری سوریا دەگرێتەوە بەشێوەی بارانی بەھێز و بەخوڕ کاریگەری ئەبێت لەگەل دروستبوونی لافاو لەھەندێ ناوچەی ئەم وڵاتانەدا، دواتر کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق درێژ ئەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھاوشێوەی ئەم ماوەیە لەناوچەی جیاجیادا بەرێژەی دیاری نەکراو ھەورە تریشقە و تاوە باران چالاک دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ .

بڕێكی زۆر برنجی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
پێشت بڕێكی زۆر برنجی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
شەڕ لەنێوان ئێران و تاڵیبان ڕوویدا و كوژراوی لێكەوتەوە
دواتر شەڕ لەنێوان ئێران و تاڵیبان ڕوویدا و كوژراوی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار