ژمارەیەك خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی ژەهراوی بوون



ژمارەیەك خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی بەهۆی خواردنەوە لە گەشتێكیاندا بۆ هاوینەهەواری دوكان ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچكەكە كراون.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەك خوێندكار، كە بۆ گەشت چوونەتە هاوینەهەواری دوكان ژەهراوی بوون و لە ئێستادا تیمی تەندروستی لە سلێمانییەوە ڕەوانەكراوە.

ڕاشیگەیاند، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار لە سلێمانی ئامادەكاری تەواو كراوە و تیمە تەندروستییەكان ڕاستەوخۆ ئەو خوێندكارانە دەگوازنەوە بۆ سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی (122) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایار، نزیكەی 30 خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی، كە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە هاوینەهەواری دوكان كردبوو، بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون.

ڕاشیگەیاند، خوێندكارانەكان ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەی دوكان كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و 6 خوێندكاریان دۆخیان ناجێگیرە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی دەكرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

جەختیشی كردەوە، تیمە تەندروستییەكان لێكۆڵینەوە لەهۆكاری ژەهراوی بوونەكە دەكەن، كە “تەسەموم” بووە بە خواردن و پشكنین بۆ ئەو خواردنە دەكەن.

 

شەڕ لەنێوان ئێران و تاڵیبان ڕوویدا و كوژراوی لێكەوتەوە
پێشت شەڕ لەنێوان ئێران و تاڵیبان ڕوویدا و كوژراوی لێكەوتەوە
نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا و تمەن بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا و تمەن بەرزبووەوە
ەیوەندیدار