نەهەنگێک، وڵاتێکی ئەوروپایی دەشڵەژێنێت



دەسەڵاتدارانی نەرویج هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیانیان کە “خۆیان لە مامەڵەکردن بەدوور بگرن” لەگەڵ جۆرە نەهەنگێک، کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئاژەڵێکی سیخوڕی ڕاهێنراوی ڕووسیا بێت.

 

بەڕێوبەرایەتی سامانی ماسی نەرویج، کە هۆشدارییەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت؛ نەهەنگێک لە جۆری بێلۆگا، لە بەلەمەکانی ناوخۆ نزیکبووەتەوە و بەسووکی بریندارکراوە.

 

فرانک باک جێنسن، بەڕێوەبەری سامانی ماسی ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا تەنها ڕووداوی بچووک هەبووە کە نەهەنگەکە بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ بەلەمەکاندا بەسووکی بریندارکراوە”.

 

باک جێنسن ئاماژەی بەوەشکردووە، ” هانی ئەو کەسانە دەدەین کە لەناو بەلەمدان مەودایەکی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی بەهۆی هاتووچۆی بەلەمەکانەوە نەهەنگەکە بریندار نەکەن یان لە خراپترین حاڵەتدا نەیکوژن”.

 

ئەم نەهەنگی بێلوگایە کە بە شوێنکەوتنی بەلەمەکان ناسراوە و جۆرێکی پارێزراوە لە نەرویج، بۆ یەکەمجار لە کەناراوەکانی دەریای بارێنتس لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ بینراوە.

 

نەهەنگەکە کە بەدرێژایی کەناراوەکانی نەرویج گەشت دەکات بینراوە، هاوکات توانیویەتی بچێتە ناو “هەندێک حەوزی ماسی، بە ئامانجی گرتنی ماسی و سوودوەرگرتن لە خۆراکی زیادە”، بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە.

 

نوێترین وێنەکان نیشانی دەدەن کە نەهەنگەکە پشتێنێکی لەبەردایە کە بەپێی وتەی ماسیگرەکان پێدەچێت کامێرای چاودێری بن.

 

بینینی ئەم نەهەنگە چەندین دەنگۆی دروستکردووە، لەوانە ڕەنگە، لە بنکەیەکی دەریایی ڕووسیا لە ناوچەی مورمانسک هەڵات بێت، کە “مەشقی سیخوڕیی” تێدا دەکرێت و ئەگەر زۆرە ئەم گیاندارە سیخوڕی لەسەر نەرویج بکات.

 

لە کاتێکدا ژمارەیەک ڕێکخراو هانی نەرویجیان داوە بۆ ڕاوکردنی نەهەنگی ‘سیخوڕی’، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکاتەوە.

 

باک جێنسن وتی: ئێمە هەمیشە ڕاپۆرتمان داوە کە نەهەنگەکە ئاژەڵێکی ئازادە و هیچ هۆکارێک نابینین بۆ گرتن یان لە ناوبردنی.

ئەمریکا، بەڵگەنامەی تایبەت بە هەوڵی تیرۆری شاژنی بەریتانیای بڵاوکردەوە
پێشت ئەمریکا، بەڵگەنامەی تایبەت بە هەوڵی تیرۆری شاژنی بەریتانیای بڵاوکردەوە
حکومەتی هەرێم: پابەندی هیچ بڕیارێک نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە
دواتر حکومەتی هەرێم: پابەندی هیچ بڕیارێک نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە
ەیوەندیدار