دادگای فیدڕاڵی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات



دادگای فیدڕاڵی لەبارەی چوار سکاڵا دانیشتن دەکات، دووانیان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق دوو سکاڵای بەرامبەر هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات، یەکەمیان پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە.

تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە ٦/١١/٢٠٢٢ کۆتایی پێهات، پاش سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا تەمەنی پەرلەمان تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکرایەوە، ئەمەش بە ئامانی کارکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

تا ئێستا دادگای فیدڕاڵی پێنج جار دانیشتنی لەبارەی ئەم کەیسەوە دواخستووە.

سکاڵای دووەم، لەلایەن کۆمپانیای گشتی بارزگانی خۆراکی حکومەتی عێراقیە بەرامبەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراکی هەرێمی کوردستان.

لەم سکاڵایەدا حکومەتی عێراقی داوای گەڕانەوەی پارەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١ دەکات، کە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاووڵاتیان وەرگیراوە، بەڵام نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
هەندرێن محەمەد: بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن یاساییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت
دوات هەندرێن محەمەد: بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن یاساییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت
پەیوەندیدار