ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ ببێتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاووتوێ دەکرێن؛ تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2025.

 

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی دەکرێت.

 

خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستایشن، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

تۆمەتبارێکی ١٩ ساڵ دەستگیرکرا
پێت تۆمەتبارێکی ١٩ ساڵ دەستگیرکرا
دادگای فیدڕاڵی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات
دوات دادگای فیدڕاڵی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات
پەیوەندیدار