وەڵامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ پارتی



مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی تەنگژەی سیاسی و بە بنبەستگەیشتنی سازانی نیشتمانیی وەک یەکێتی ئامادەی هەموو جۆرە سازانێکی نیشتمانی بوو کە ئەم تەنگژە دیموکراسییە تێپەڕێنین و پێکەوە مژدەی هەڵبژاردن و نوێکردنەوەی ئەزموونەکەمان بە گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی و دۆستانیشمان لە جیهان بدەین.

دەشڵێت:”تەنانەت لە دوا کۆبوونەوەی رۆژی ٢١-٥-٢٠٢٣ لە نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی جەخت لەوە کرایەوە هەردوولا و هەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمسیۆن رێکبکەون. جگەلەوەی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بە گشتی تەئکید لەوە کراوەتەوە هاوتەریب ئەم دوو پرسە پێکەوە یەکلابکرێنەوە و بڕیاری نیشتمانییان لێبدرێت، بۆ ئەوەی کەشی ئیجابی دەستپێخەرییەکان و فەزای کۆبوونەوەکان نەشێوێنرێت کە گەلەکەمان و دۆستەکانی هیوای زۆریان پێیەتی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،تەنانەت لە دوا کۆبوونەوەی رۆژی ٢١-٥-٢٠٢٣ لە نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی جەخت لەوە کرایەوە هەردوولا و هەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمسیۆن رێکبکەون. جگەلەوەی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بە گشتی تەئکید لەوە کراوەتەوە هاوتەریب ئەم دوو پرسە پێکەوە یەکلابکرێنەوە و بڕیاری نیشتمانییان لێبدرێت، بۆ ئەوەی کەشی ئیجابی دەستپێخەرییەکان و فەزای کۆبوونەوەکان نەشێوێنرێت کە گەلەکەمان و دۆستەکانی هیوای زۆریان پێیەتی.

لە بەیاننامەکەدا یەکێتی راشیگەیاندووە: ەڵام بەداخەوە فراکسیۆنی پارتی هەموو ئەم پرەنسیپانەیان پێشێلکرد و بە هاوکاریی سکرتاریەتی پەرلەمان یەکلایەنە و تاکڕەوانە خاڵی ناپەیڕەوییان کردە ناو ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەبێ ئاگادارکردنەوەی ٢٤ سەعاتی پێشوەختە و بەبێ رێزگرتن لە سازان، دەستپێشخەری و هەموو کۆششەکانی لێکگەیشتن.

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ رای گشتی و دۆستانی ئەزموونی دیموکراسیی گەلەکەمان

لەسەرەتای سەرهەڵدانی تەنگژەی سیاسی و بە بنبەستگەیشتنی سازانی نیشتمانیی لەسەر پرسی دیموکراسی و رێوشوێنی یاسایی، نیشتمانی و گونجاو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گیانی پەرۆشی بۆ چارەسەر و دەستپێشخەری بەرپرسیارانە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پێکەوە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و رێوشوێنی کاراکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە بکرێت کە بنەماکانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دیموکراسی تێدا رەچاو بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەی هەموو جۆرە سازانێکی نیشتمانی بوو کە ئەم تەنگژە دیموکراسییە تێپەڕێنین و پێکەوە مژدەی هەڵبژاردن و نوێکردنەوەی ئەزموونەکەمان بە گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی و دۆستانیشمان لە جیهان بدەین.

یەکێتیی بە پشوودرێژی و ئیرادەی پێکهاتنەوە تەنانەت بە ناچاری رازی بوو لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەویش لە پێناو دەرفەتدان بە پێکهاتن لەسەر بنەمای ئەو یاسا و پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و سازانی هەموولایەکی پێویستە.
تەنانەت لە دوا کۆبوونەوەی رۆژی ٢١-٥-٢٠٢٣ لە نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی جەخت لەوە کرایەوە هەردوولا و هەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمسیۆن رێکبکەون. جگەلەوەی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بە گشتی تەئکید لەوە کراوەتەوە هاوتەریب ئەم دوو پرسە پێکەوە یەکلابکرێنەوە و بڕیاری نیشتمانییان لێبدرێت، بۆ ئەوەی کەشی ئیجابی دەستپێخەرییەکان و فەزای کۆبوونەوەکان نەشێوێنرێت کە گەلەکەمان و دۆستەکانی هیوای زۆریان پێیەتی.

بەڵام بەداخەوە فراکسیۆنی پارتی هەموو ئەم پرەنسیپانەیان پێشێلکرد و بە هاوکاریی سکرتاریەتی پەرلەمان یەکلایەنە و تاکڕەوانە خاڵی ناپەیڕەوییان کردە ناو ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەبێ ئاگادارکردنەوەی ٢٤ سەعاتی پێشوەختە و بەبێ رێزگرتن لە سازان، دەستپێشخەری و هەموو کۆششەکانی لێکگەیشتن.
ئەم هەنگاوانەی ئەمڕۆی پارتی سەرجەمیان ناپەیڕەوی و تاکڕەوانەن چونکە:

یەکەم:
پێشتر حزب و لایەنە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێم رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەر پرۆژە یاسایەک رەهەندی نیشتمانیی هەبێت، نابێت تاکڕەوی تێدا بکرێت و پێویستە بەپێی زۆرینە و کەمینە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت. بەڵکو دەبێت هەر پرۆژەیاسایەکی لەو جۆرە تەوافوقی نیشتمانیی لەسەربێت هەر لە نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەکە تا جێبەجێکردنیشی لە بەرنامەی کاری پەرلەمان، گفتوگۆکردن، پەسەندکردن، دەرچوواندن و جێبەجێکردنیشی را و بۆچوونی هێز و لایەنە سیاسییەکانی تێدا وەربگیرێت.

دووەم:
دژ بە مادەی ٤۸ بڕگەی چوارەمە کە هاتووە پێویستە بۆ زیادکردنی هەر بابەتێک پێش ۲٤ سەعات لە دانیشتنەکە داوا بکرێت. بەڵام فراکسیۆنی پارتی لەڕێگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان و بەبێ رەزامەندیی سەرۆک، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن وەک خاڵێکی زیادکراو دەخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣.٥.٢٢ی پەرلەمانەوە. ئەمەش هەنگاوێکی تاکڕەوانەیە و دوورە لە هەموو ئەو بنەما و پرەنسیپانەی پەیوەستن بە کاری پێکەوەیی و نیشتمانییەوە
سێیەم:
دژ بە ماددەی ۱۸ کە تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە بڕگەی سێی و یازدەهەمدا هاتووە کە کردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، کۆتاییپێهێنانی و دواخستنی لە دەسەڵاتی حەسڕیی سەرۆکی پەرلەمانە. ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی سەرۆکی پەرلەمانیش لە واژۆنەکردنی زیادکردنی خاڵی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بۆ بەرنامەی کار و کۆتاییهێنان بە دانیشتنی پەرلەمان، ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی کۆدەنگیی نیشتمانی سەبارەت بە پرسە گرنگ و هەستیارەکانی ژیانی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمدا. بۆیە ئەم بڕیارە سەرباری گرنگییە سیاسییەکەی، لەچوارچێوەی تایبەتمەندییەکانی سەرۆکی پەرلەمان خۆیەتی کە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێیبەخشیووە.

بۆیە هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانتارانی پارتی دوای کۆتاییپێهێنانی دانیشتنە فەرمییەکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە، هیچ بەهایەکی یاسایی نییە و کارێکی تەواو ناپەیڕەوییە، چونکە سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بەکراوەیی بەجێنەهێشتووە تاوەکو جێگرەکەی بەردەوامیی پێبدات.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سۆنگەی پێدانی دەرفەت بە رێککەوتن و بەرمەبنای نیشاندانی ئیرادەی دیموکراتی و عەدالەتخوازی خۆی، وەک هەمیشە بە پشوودرێژی و دانبەخۆداگرییەوە پێداگری لەسەر هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد دەکات کە گوزارشت لە ئیرادەی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بکات. هەر بۆیە لەپێناو ئەم ویستە دیموکراسییەشیدا رێگە بە هیچ کارێکی ناڕەوا و ناشایستە بە ئەزموونی گەلەکەمان نادات.

لە کۆتاییدا دەمانەوێت وەبیر هەموو لایەنەکانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە کە خۆسەپێنی قبووڵ بکات و تەسلیمی ئیرادەی لایەنێکی تر بێت، بەڵکو ئامادەیە لە پێناو گەلی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی کوردستانی بێت، هەموو قوربانییەک بدات.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٢ی ٥ی

ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە
پێت ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە
وەزیری پەروەردە وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت
دوات وەزیری پەروەردە وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت
پەیوەندیدار