ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە



نرخی زێڕ بە خێڕایی دابەزی، وتەبێژی بازاڕی زێڕنگەرانی سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ ڕووداوە جیهانییەکان دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی ئۆسنێک زێڕ هەزار و ٩٥٩ دۆلارە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە١٨، ٣٥٠ هەزار دینارە، عەیارە ٢١ نرخەکەی ٤١٠ هەزار دینارە، لیرەیەک نرخەکەی ٦٣٧ هەزار دینارە.

ئازاد عومەر، وتەبێژی زێڕنگەرانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند دوو هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ هەیە، یەکەمیان بڕیاری ئەمریکایە بۆ وەرگرتنی قەرز تا مانگی تەمموزی ئەمساڵ.

دووەم، بەرزکردنەوەی بەردەوامی ڕێژەی سوودە لە ئەمریکا، کە ئەم دوو بڕیارەی ئەمریکا بوونەتە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ، پێشبینیش دەکرێت تا مانگی تەمموزی ئەمساڵ نرخەکان لەم نێوەندەدا بمێنێنەوە.

داهاتی کامێرای پۆینت تو پۆینت زەبەلاحە
پێشت داهاتی کامێرای پۆینت تو پۆینت زەبەلاحە
وەڵامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ پارتی
دواتر وەڵامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ پارتی
ەیوەندیدار