وەزیری پەروەردە وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت و لە بواری پەروەردەدا و دەشڵێت:”چەند ساڵێکی نزیکی دیکە هەست دەکەین منداڵەکانمان لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بەجۆرێکی جیاوازترەوە وانە دەخوێنن ، ئاست و کارامەیی و تواناکانی مامۆستایان لە ئێستا زۆر جیاوازتر دەبێت. کەمێک کاتمان دەوێ بۆ ئەم وەرچەرخانە گەورەیە”.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان، دەبێتە یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی بەرزکردنەوەی کوالێتی فێربوونەوە، ستراتیژێکی نوێیە، گشتگیرە، پچڕ پچڕ نییە، درێژخایەنی حەوت ساڵییە، بە پلان دانراوە، راوێژی لەسەر کراوە ، دادپەروەرانەیە بۆ هەموو مامۆستایانە .

دەشڵێت:” ئەمە تەنها هەر ڕاهێنان نییە و کۆتایی بێت، بەڵکو بە دواداچونیشە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو میتۆدە نوێیانەی وانەوتنەوە و پاشان هەڵسەنگاندنی مامۆستایانیشە لەسەر جێبەجێکردنی میتۆدە نوێیەکان، بە جێبەجێکردنی لەساڵی خوێندنی داهاتووە وە تا چەند ساڵێکی دیکە ( ئەندازەی کاریگەریی دیداکتیک لەسەر کارامەیی قوتابیان و خوێندکاران ) گۆڕانێکی جۆری تێدا دروست دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پرۆژە ستراتیژییە خزمەتی کۆمەڵگە دەکات، ئەو میتۆدە کلاسیکیەی ئێستای وانەوتنەوەی کە بەمنداڵەکانمان دەوتریتەوە، دەگۆڕدرێت بۆ ئەو میتۆدانەی کە کار لەسەر فێربوون و فێربوونی بەرجەستە و بنەماکانی تیۆری مەعریفی دەکەن ، کە دەبنە هۆی گەشەسەندنی جۆری سیستمی پەروەردە، دڵنیام چەند ساڵێکی نزیکی دیکە هەست دەکەین منداڵەکانمان لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بەجۆرێکی جیاوازترەوە وانە دەخوێنن ، ئاست و کارامەیی و تواناکانی مامۆستایان لە ئێستا زۆر جیاوازتر دەبێت. کەمێک کاتمان دەوێ بۆ ئەم وەرچەرخانە گەورەیە.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاندوە:”( مامۆستای ڕاهێنەر) زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر ڕاهێنانی تەنها لەیەک بوار وەرگرتووە و زیاتر لە ٤٠ کاتژمێری دیکەش ئەرکی رۆژانەیان بەجێهێناوە و لە بوارەکانی دیکەی ناو ستراتیژی ڕاهێنان بۆ هەر بوارێک ڕاهێنانی تایبەت وەردەگرن ، دەچنە ناو قوتابخانەکان و خوێندنگەکان و هەفتەی یەک بەشەوانە ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکەن و بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو مامۆستایەک لە ساڵێکدا نزیکەی ٣٠ کاتژمێر ڕاهێنان وەردەگرێت و مامۆستای ڕاهێنەر و مامۆستایان ڕێبەرایەتی ئەو وەرچەرخانە مەزنە دەکەن لە کەرتی خوێندنی حکومی”.

وەڵامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ پارتی
پێشت وەڵامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە بۆ پارتی
هاتووچۆی سلێمانی: تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون
دواتر هاتووچۆی سلێمانی: تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون
ەیوەندیدار