ڤیستڤاڵی گەورەی هۆزی گۆران دەستیپێکرد



هۆزی گەورەی گۆران، بەسەرپەرشتی (سەنتەری ڕۆشنبیری گۆران) فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆیان لە شارباژێر لە سەیرانگەی شاخە سوور ساز دەکەن.

 

ئەمڕۆ لە سەیرانگای شاخەسور لە شارباژێڕ، هۆزی گەورەی گۆران ڤیستڤاڵی ساڵانەی خۆی بە بەشدری سەدان کەسایەتی دیار و ریش سپی و پیاو ماقوڵ بەریوە دەبات، کە تیایدا دەیان چالاکی جۆراو جۆر و وتاری کەسایەتی و ریشسپیان لە بەرنامەی کاردایە.

 

بنەمالەکانی ئەم هۆزە گەورەیە، لە ڤیستڤاڵەکەدا، هەریەکەو دەواری تایبەت بەخۆی ئامادەیە و خانەوادەکان بە خێزانی روویان لە شوێنی ڤیستڤاڵەکە کردووە.

 

هـۆزی گـۆران لە چەندین تیرە و بەرەبـاب پێکهاتوون لەوانه ڕەشگەی، گـێـژ، بـۆتانی، چۆپانی، زەنگەنە، ئۆمەربل، شاسواری، خدری، دەربازی، موسەویی، شێخ بزێنی، پاڵانی، هتد.

 

هەر یەکێک لەم تیرانە شوێن و ناوچەی تایبەت بەخۆیان هەیەو شێوازی قسە کردنی تایبەت بەخۆیان هەیه.

ناوی بەشداربوونی لوتکەی عەرەبی ئاشکرا کرا
پێشت ناوی بەشداربوونی لوتکەی عەرەبی ئاشکرا کرا
بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دواتر بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
ەیوەندیدار