پارکی شار بە سێ مانگ نۆژەنکرایەوە، باخی گشتی نۆ مانگە تەواونەبووە



پارکی شاری هەولێر، پاش سێ مانگ لە نۆژەکردنەوەی و گۆڕانکاری سبەینێ دەکرێتەوە، باخی گشتی سلێمانیش نۆ مانگە هێشتا نۆژەنکردنەوەکەی تەواونەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، پاش سێ مانگ کارکردن، سبەینێ پارکی شار لە هەولێر دەکرێتەوە، چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامداوە.

گۆڕانکارییەکان لە ڕووی میکانیک، کارەبا و گرانێتی حەوزی ناوەڕاست و پەرژینەکان، ڕێڕەوی جام، دارە شکاوەکان، لیدی ناو ئاو چیمەنی پارکەکە گۆڕاوە، چەندین بلاجکتۆری گەورەش دانراوە.

لە بەرامبەردا باخی گشتی سلێمانی، لە ١١/٩ ساڵی ڕابردوەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوە داخراوە، پاش نۆ مانگ هێشتا نۆژەنکردنەوەکەی تەواو نەبووە، تا ئێستاش بەڕووی هاووڵاتیاندا نەکراوەتەوە.

مانگی یەکی ئەمساڵ بە (خەڵك) ڕاگەیاندرا، کە وەرزی بەهار دەکرێتەوە، بەڵام هێشتا باخەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا نەکراوەتەوە.

ئەم جیاوازی تەواوکردنی پڕۆژەکان لای هاووڵاتیان دەبێتە پرسیار، کە باخی گشتی سلێمانی بۆچی ماوەی نۆ مانگە هێشتا نۆژەنکردنەوەکەی تەواو نەبووە، بەڵام پارکی شاری هەولێر لە ماوەی سێ مانگدا نۆژەنکردنەوەکەی تەواوبوو.

وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ مووچە و خانەنشینی دەردەكات
پێشت وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ مووچە و خانەنشینی دەردەكات
پیاوێک چوار کەسی کوشت
دواتر پیاوێک چوار کەسی کوشت
ەیوەندیدار