پیاوێک چوار کەسی کوشت



لە گەڕەکی ئازادی کۆیە، پیاوێک هاوژینەکەی، دوو کچی خۆی و دراوسێیەکی دەکوژێت، کوڕەکەشی برینداردەکات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە، پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللە لە دوو کچ و هاوژینەکەی دەکات و دەیانکوژێت، کوڕەکەشی بریندار دەکات، دراوسێیەکیش کە دەچێت بۆ ناوبژی ئەویش دەکوژێت.

ئێستا کوڕەکەی بریندارە و لە نەخۆشخانەی کۆیەیە، پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کەم، کە تەقەکەرەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەرگای داخستووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە، دەستگیرکراوە.

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە کاتژمیر ١٠ و نیوی بەیانی بووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ڕزگار قادر ڕەسوڵ)ە، پێشمەرگەی خانەنشینە، ئێستا بەپێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

پارکی شار بە سێ مانگ نۆژەنکرایەوە، باخی گشتی نۆ مانگە تەواونەبووە
پێشت پارکی شار بە سێ مانگ نۆژەنکرایەوە، باخی گشتی نۆ مانگە تەواونەبووە
بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد
دواتر بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد
ەیوەندیدار