وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ مووچە و خانەنشینی دەردەكات



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ پێدانی مووچە و خانەنشینی بەو فەرمانبەرانە دەردەكات، كە پێشتر دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەو مەرجەی لە 15 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت.

بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە 5ی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئاماژە بەوەكراوە، “ئەو فەرمانبەرانەی لەكار لادراون و بە (موستەقیل) هەژمار كراون، مافی خانەنشینییان بۆ دابین دەكرێت، بە مەرجێك 15ساڵ بەسەرەوە خزمەتیان كردبێت، بەڵام مووچەیان بۆ خەرج ناكرێت تاوەكو تەمەنی 45 ساڵی تەواو دەكەن.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ڕێنماییەكی پێشووی دارایی، ئەو فەرمانبەرانەی (دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەبێ ڕەزامەندی فەرمانگە و وەزارەتەكەی)، ئەوا شایستەی مافی خانەنشینی نەدەبوون و مووچەی خانەنشینییان پێ‌ نەدەدرا، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران لە 3ی4ی 2023دا جەختی كردۆتەوە، كە ئەو فەرمانبەرانەی لەكار لادراون، دەبێ مافی خانەنشینییان پێ بدرێت.

بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران دەبڕدرێت
پێشت بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران دەبڕدرێت
پارکی شار بە سێ مانگ نۆژەنکرایەوە، باخی گشتی نۆ مانگە تەواونەبووە
دواتر پارکی شار بە سێ مانگ نۆژەنکرایەوە، باخی گشتی نۆ مانگە تەواونەبووە
ەیوەندیدار