دوو شەپۆلی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تا كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو دوو شەپۆلی باران بارینی بەلێزمە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئیشەڵا بەدەر ئەبێت لەزیان.

ڕوونیشی كردەوە، پێشتر لەم كاتانەدا ئەم حاڵەتانەمان نەبووە بەم شێوازەبێت یان نمە بارانێکی کەم بووە بۆ ھەندێ ناوچەی کوێستانی، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەجۆرێک گۆڕاوە لەم شەپۆلەدا لەوپەری باکووری سعودیە تا باشووری عێراقیش ئەگەری بارانی زۆر ھەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیا لە بارانی چەند ڕۆژی داھاتوو، ئەگەر ھەیە لەنێوان کۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داھاتووش بارستە ھەوایەکی نوێی گەرم، کە شێیەکی زۆری لەگەڵدایە تەواوی ناوچەکانی باکووری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، كە لە گونجاوی دۆخەکە ئەم حاڵەتەش بەدەر نابێت لە بارانبارینی زۆر و چالاکبوونی ھەورەتریشقەی بەھێز لەناوچە جیاجیاکاندا.

دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات
پێشت دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات
بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركرد
دواتر بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركرد
ەیوەندیدار