دەستەی وەبەرهێنان، پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات


دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان دۆخـی ئـابـووری بـازارەكـانـی كـوردسـتـان و كـاریـگـەری لـەسـەر كـەرتـی وەبـەرھــێـنـان تـاوتـوێ دەكات و پێشنیارێکی یەكێتی وەبەرهێنەران پەسەند دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، د.مـحـەمـەد شـوكـری، سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان سـەرپـەرشـتـی كـۆبـوونـەوەیـەكـی تـایـبـەت بـە خـوێـنـدنـەوە و شـیـكـردنـەوەی دۆخـی ئـابـووری بـازاڕەكـانـی ھـەرێـمـی كـوردسـتـان و كـاریـگـەری لـەسـەر سـێـكـتـەری وەبـەرھــێـنـان كـرد.

لـە كـۆبـوونـەوەكـەدا، كـە نـوێـنـەرانـی دەسـتـەی ئـامـاری ھـەرێـم و سـەرۆك و نـوێـنـەرانـی یـەكـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی كـوردسـتـان لـە پـارێـزگـاكـان و بـەڕێـوەبـەری گـشـتـی لـێـكـۆڵـیـنـەوە و زانـیـاری ئـامـادەیـبـوون ، تـاوتـوێـی دۆخـی بـازاڕ و ئـاریـشـە و لـێـكـكـەوتـەكـانـی لـەسـەر كـەرتـی وەبـەرھــێـنـان و ئـابـووری ھـەرێـمـی كـوردسـتـان كـرا.

ھـەر لـە كـۆبـوونـەوەكـەدا بـڕیـاردرا بـە دروسـتـكـردنـی چـەنـد لـیـژنـەیـەكـی تـایـبـەتـمـەنـد، بـەمـەبـەسـتـی دیـراسـەكـردنـی رەوشـی بـازاڕ و دواتـر لـە ڕێـگـەی ئـامـادەكـردنـی ڕاپـۆرتـی تـایـبـەت بـە چـارەسـەركـردنـی ئـاسـتـەنـگ و گـرفتـەكـانـی بـەردەم كـەرتـی ئـابـووری و بـازاری وەبـەرھــێـنـان، ھـەروەھـا خـسـتـنـەڕووی پـێـشـنـیـاز و دۆزیـنـەوەی ڕێـگـەی چـارەسـەر بـەمـەبـەسـتـی بـوژانـەوەی زیـاتـری بـازاری وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی كـوردسـتـان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پێشنیارێكی ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنان كردبوو بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ دیراسەكردنی دۆخی بازاڕ و چارەسەر كردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

پێشتر، یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان لە پاشەکشێی گەورەدایە و بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان، خەریکە بەتەواوەتی بازاڕ لە دەست دەدەن، دەشڵێن: دەستەیەک لە وەبەرهێنەران، لە بارەی ئەو زیانانەی بەر کەرتەکە کەوتووەوە سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەکەن.

وەبەرهینەرانی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا بەشێک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەرقاڵی بەگەڕخستنی سەرمایەکانیانن و پڕۆژە ئەنجام دەدەن، ئەو خاڵە ئەرێنیانە باسکرا کە حکومەتی فیدڕاڵ پەیڕەویان لێدەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری دەرەکی و لە نێویشیاندا وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان، کە بەو هۆیەوە چەندین سەرمایەدار لە ئێستادا بەسەرمایەی زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە شارەکانی عێراق پڕۆژە ئەنجام دەدەن، بۆیە غیابی وەبەرهێنە سەرکەوتووەکانمان ئێستا بەڕوونی بە کارو پڕۆژەکانی هەرێمەوە دیارە.

وەبەرهێنەران داواشیانکرد، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بکرێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ پڕکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو کەموکورتی و زیانانەی لەکەرتی تایبەت کەوتووە لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانەکانەوە تا ئێستا.

ئاسایشی گەرمیان تیرۆرستێكی هەڵاتووی دەستگیر كرد
پێشت ئاسایشی گەرمیان تیرۆرستێكی هەڵاتووی دەستگیر كرد
دوو شەپۆلی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر دوو شەپۆلی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار