بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی تۆماركرد





ماوەی دوو ڕۆژە لەسەر یەك بانكی ناوەندی زیاتر لە 200 بۆ 270 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە ئەمەش بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزاند، كە هەر ئەمڕۆ نزیكەی 2 هەزار لە بەهاكەی لەدەستداوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا و دوێنێش بە 147 هەزار دینار بوو.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار شكا و بوو بە 145 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلار و ئەمڕۆش 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبوو.

دوو شەپۆلی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
پێت دوو شەپۆلی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
ڕۆژی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراقە
دوات ڕۆژی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراقە
پەیوەندیدار