لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون



لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری شێلان لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو (دووشەمە) لەگردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە (لێخوڕ و سەرنشین) لە شێخ لەنگەرەوە بەئاراستەی کەلار هاتوە لە ئافرەتێک و منداڵێک دەدات، بەهۆیەوە منداڵەکە و ئافرەتەکە لەگەڵ سەرنشین و لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون.

هاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت:”دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە ئافرەتە و لەدایکبووی (1963)ە، گیانی لەدەست دا، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا”.

لەئێستادا تیمی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە، بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

May be an image of motorcycle and dirt bike

No photo description available.

مەترسی هەیە، کورد لە کەرکوک ببێتە کەمینە
پێشت مەترسی هەیە، کورد لە کەرکوک ببێتە کەمینە
سەرۆکایەتی هەرێم: هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا نییە
دواتر سەرۆکایەتی هەرێم: هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا نییە
ەیوەندیدار