سەمیر هەورامی: هیچ كەسێك دژی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی نەبووە



وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی بەكۆی دەنگی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند كراوە و كەس دژی نەبووە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، پڕۆژەی رێكخستنەوەی دارایی گشتی لەهەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كرا، پڕۆژەی هەموو لایەنەكانی حكومەت بووە و بە كۆی دەنگی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند كراوە.

وتیشی، “گفتۆی ورد كراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەكە، ئەگینا هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت، لەگەڵ ناوەڕۆك و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەهیچ شێوەیەك ڕەتنەكراوەتەوە”.

سەبارەت بەوەی هەندێك لایەن دژی بووبن، سەمیر هەورامی جەختی كردەوە، “هیچ كەسێك دژی نەبووە و هەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون، كە پێویستە بۆ رێكخستنەوەی دارایی هەرێم، داهات و خەرجییەكان ناوەندی بن و مووچە سیادی بێت.”

پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە
پێشت پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە
بانكی ناوەندی پلانی هەرزان كردنی دۆلاری ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی پلانی هەرزان كردنی دۆلاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار