پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوا لە کارمەندانی سەر سندوق دەکات و دەڵێت:”سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێ مەهێڵن بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی هات”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمشەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، “هەرگیز سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێ مەهێڵن، تەنانەت ئەگەر چەند ڕۆژێکیش بخایەنێت تا ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە”.

دەشڵێت:” “بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و لە قۆناغی یەکەمدا کۆتایی دێت، دەنگەکانتان بپارێزن، هەموو تورکیا سەردەکەوێت”.

لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تا ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوام و بوو بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریکردن ٨٨.٤٦% بوە.

شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
پێشت شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
سەمیر هەورامی: هیچ كەسێك دژی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی نەبووە
دواتر سەمیر هەورامی: هیچ كەسێك دژی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی نەبووە
پەیوەندیدار