بانكی ناوەندی پلانی هەرزان كردنی دۆلاری ڕاگەیاند



بانکی ناوەندی عێراق هۆكار و پلانی پشت هەرزان كردنی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەرکە سەرەکییەکانی بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلاری ئەمریکی لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراو و هاندانی ئابووری لەپێناو كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی خۆراك و كەلوپەل لە بازاڕدا.

بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی ئاڵوگۆڕی پەسەندکراو 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک، کە ئەو نرخەیە کە بانکەکە داواکارییەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بۆ گەشت و چارەسەر و بازرگانی دەرەكی پێ‌ جێبەجێ دەکات.

بانکەکە پاساوی ئەوەی خستەڕوو، “کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ ئەوەیە، کە ئەمە دەبێتە هۆی هەرزانکردنی نرخی کەلوپەلی هاوردەکراو لە بازاڕە ناوخۆییەکان، هەروەها ئەم کەمکردنەوەیەش هاوتایە لەگەڵ گەشەسەندنی یەدەگی دراوی بیانی کە بڕی 110 ملیار دۆلار بووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جیاوازی نێوان نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و ئەو نرخەی ،کە لە بازاڕەکاندا زاڵ بوو، بووە هۆی دامەزراندنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و دەشڵێت: “ئەو نرخە بەرزەی دۆلار، كە ئێستا لە بازاڕدا هەیە كاتییە”.

سەمیر هەورامی: هیچ كەسێك دژی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی نەبووە
پێشت سەمیر هەورامی: هیچ كەسێك دژی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی نەبووە
حكومەتی هەرێم بۆ پارەی ئاوی هاووڵاتیان دوو بڕیار دەدات
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ پارەی ئاوی هاووڵاتیان دوو بڕیار دەدات
ەیوەندیدار