بە وێنە و ڤیدیۆ؛ منداڵێك بە یەك چاوەوە لەدایك دەبێت



لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە شاری زیقار لە عێراق منداڵێك بە یەك چاوەوە لەدایكبووە و دواتر هەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

د. بەسمە لە نەخۆشخانەی ڕوفاعی گشتی لە زیقار ڕایگەیاندووە، لە هۆڵی نەشتەرگەری منداڵێك لەدایك بووە، كە یەك چاوی هەبووە و ئەوەش بە حاڵەتێكی نامۆی پزیشكی دادەنرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ پاش هاتنە دنیای گیانی لەدەستداوە.

وتوشیەتی، “هۆكاری ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی كەمیی شانەكانی مێشكەوەیە لە منداڵی تازە لەدایكبوو”.

لە ماوەی 500 ساڵی ڕابردوودا، تەنها 7 حاڵەتی لەم شێوەیە لە جیهاندا تۆماركراوە، یەكەمین حاڵەتیش لە ساڵی 1665 تۆماركراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیەنرا
پێشت ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیەنرا
چوارچێوەی هەماهەنگی 4 دۆسیە لەگەڵ سودانی یەكلایی دەكاتەوە
دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی 4 دۆسیە لەگەڵ سودانی یەكلایی دەكاتەوە
ەیوەندیدار