یەکشەممەی داهاتوو تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ یەکشەممەی داهاتوو تیمی وزاریی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەم رۆژی رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی،  بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٣، تیمی وزاریی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەبن.

وتیشی: بەرنامە دانراوە کە تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە، لە دوو رۆژی داهاتووشدا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران رادەگەیەنین.

سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە، جوتیار عادل ئاماژەی بەوەدا، هەرێم و بەغدا رێککەوتن و کۆمپانیای سۆمۆ بە نامە بەندەری جەیهانی لە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئاگادار کردووەتەوە و گوتیشی: ئومێدەوارین بەم زووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

مەسعود بارزانی؛ ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی
پێشت مەسعود بارزانی؛ ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی
“دەتوانین ١٠٠ کورسی پەرلەمان  بەدەستبهێنین”
دواتر “دەتوانین ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنین”
ەیوەندیدار