“دەتوانین ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنین”


ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) بۆ پارتی چەپی سەوز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاندووە، هەدەکە بە شێوەیەکی بەهیز پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکات و وتی،”لە ئەستەنبوڵ و هەموو هەرێمەکانی تورکیا، لەو شوێنانەی کە رێکخستنمان بەهێزە، هەڤاڵانمان بڵاوبوونەتەوە، هەم لەنێو کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردن کار دەکەن و هەمیش بە شێوەیەکی چالاک لە گۆڕەپانەکانن”.

 

دەمیر بەبیری هێنایەوە کە پارتی چەپی سەوز بۆ دەنگدەران ناوێکی نوێیە، بەڵام لە بەرامبەر هەڕەشەی داخستنی هەدەپە چالاککرا و وتی، ” دەنگدەرانی پارتی سیاسی کە لەبەرامبەر ناحەقی و نادادپەروەری تێدەکۆشێت، لەگەڵ ئەوەی لە ٢٠١٨ەوە هێرشی زۆری لەسەر هەبووە، بەڵام دەنگدەری زیاتر بووە و بۆیەش ئامانجی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانی و ئەوەش خەیاڵ نییە، ئامانجێکە کە دەکرێت بەدی بێت ئەستەنبوڵیش بە بەشی کۆمەڵایەتی خۆیەوە پارتی چەپی سەوزی گەیاندووتە ئەمڕۆ، هەم لەبەرئەوەی شارێکە هەژاری تێیدا زۆرە، دەکرێت کە لەم شارەدا لانیکەم ٢٠ کورسی بەدەست بهێنرێت.”

 

دەمیر ئاماژەی بە هێرشەکان کرد کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن زیاتر بووە و وتی، ” دەسەڵات هەوڵ دەدات کە کەشی ترس و تۆقاندن وەک ٧ی حوزەیران و ١ی تشرینی دووەم بخوڵقێنێت، بەڵام نەیتوانیوە ئەم کارە بکات.

 

وتیشی، هێرشی سەر ستاندی هەڵبژاردن، باڵەخانەی ناوچەکان، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکان هەبوون، هێرش بۆ سەر ئیی پارتی و جەهەپە هەبوو، هەوڵیاندا کە کۆمەڵگا بخەنە نێو ترس و تۆقاندن، بەڵام نەیانتوانی ئەنجام بەدەست بهێنن، ئێمە بزوتنەوەیەکی سیاسی ئامادەین  لە ٧ی حوزەیران و ١١ی ١ی تشرینی دووەمدا کۆمەڵکوژی زۆر گەورە ئەنجامدران، ئێمە وەک کۆمەڵگایەک کە رووبەرووی ئەو هێرشانە بووینەتەوە، لەبەرامبەر هەموو هەوڵێکی ترسنۆکانە ئامادەین و هۆشیارین”.

یەکشەممەی داهاتوو تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت
پێشت یەکشەممەی داهاتوو تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت
بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە
دواتر بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار