بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە



سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی کڕینی بەرهەمەکانی نەوتی ئێران، وڵاتانی دیکە بە بڕی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە.

بایدن بەگوێرەی یاسای دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ٢٠١٢، نەخشەڕێگایەکی پێشکەشی وەزارەتەکانی گەنجینە، وزە و دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کە تیایدا باس لەوە کراوە چۆن بەبێ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر ئابووری جیهان، کڕینی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت لە ئێران کەم بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە نەخشەڕێگاکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە “دەستوور و یاساکانی ئەمریکا، دەسەڵاتی ئەوەیان داوە بە من کە بەگوێرەی بەندی ١٢٤٥ی یاسای دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ساڵی ٢٠١٢ و لەژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتانەی لە نیسانی ٢٠٢٣دا پێشکەشی کۆنگرێس کراون لەگەڵ ئەو راپۆرتانەی لەلایەن فەرمانگەی زانیاری وزەوە خراونەتەڕوو، بڕیار بدەم بە کەمکردنەوەی بەرچاوی کڕینی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت لە ئێران، چونکە وڵاتانی دیکە بە ئەندازەی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە”.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئەم رەوشە.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی دژ بە ئێران گرتونیەتییەبەر، هەوڵدەدات تا بۆی بکرێت خستنە بازاڕی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بۆ بازاڕە نێودەڵەتییەکان کەم بکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەموو ساڵێک لەبارەی ئەوەی کە “ئایا گرتنەبەری رێوشوێنەکان کاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان نەکردووە و جگە لە ئێران بە ئەندازەی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوت خراوەتە بازاڕەکانەوە؟” نەخشەڕێگایەک بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوە؛ AA

“دەتوانین ١٠٠ کورسی پەرلەمان  بەدەستبهێنین”
پێشت “دەتوانین ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنین”
یاسین مەحمود، پیرۆزبایی لە هۆزەکانی عەشیرەتیی ئاغا سووری دەکات
دواتر یاسین مەحمود، پیرۆزبایی لە هۆزەکانی عەشیرەتیی ئاغا سووری دەکات
ەیوەندیدار