یاسین مەحمود، پیرۆزبایی لە هۆزەکانی عەشیرەتیی ئاغا سووری دەکات



 

یاسین مەحمود سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرپەرشتیارانی ڤیستڤاڵی هۆزەکانی عەشیرەتی ئاغا سووری دەکات.

 

بەبۆنەی سازدانی ڤیستڤاڵی هۆزەکانی عەشیرەتی ئاغا سووری یاسین مەحمود ڕەشید، ڕایگەیاند؛ هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ ڤیستڤاڵ و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هۆزەکانی ئەم عەشیرەتە دیارەی کوردستان دەخوازم کە بنەچەیەکی دیار و دێرینیان هەیە و تا ئێستا توانیویانە نەریتی جوانی کوردەواریانەو باو و باپیرانیان بپارێزن و کەسایەتییەکی پتەو لەنێوان ئەندامەکانیاندا بمێنێت.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمڕۆ رۆڵ و کاریگەری پیاو ماقوڵان و کەسایەتییەکان بۆ ئاشتەوایی و سەقامگیری کۆمەڵگە رۆڵێکی باڵایەو زۆرن ئەوانەی دەستیان لە کوژانەوەی شەر و نەهامەتییەکان هەیە و گوێیان لێدەگیرێت، دەخوازم کە هەموو لایەک بەوپەڕی بەرپرسیاری ڕایی کارەکانی خۆمان و گەل و نەتەوەکەمان بکەین و دەستی خێر و خۆشی بین بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە و وڵاتەکەمان.

 

هۆزەکانی عەشیرەتی ئاغا سووری زیاتر لە ٥ هەزار خانەوادەن و دابەشی سەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون ساڵانەش رۆژێکیان دیاریکردووە بۆ تازەکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گوڕدان بە خزمایەتی و برایەتی نێوانیان.

بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە
پێشت بایدن نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە
کورد و زمانەکەی لە دڵی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
دواتر کورد و زمانەکەی لە دڵی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
ەیوەندیدار